داهاتی نانەوتی هەرێم بۆ مانگی ئەیلول ڕادەستی بەغدا كرا

2 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێم بڵاویكردەوە، راپۆرتی تەرازوی پێداچونەوەی خەرجی و داهاتەكانی هەرێمی كوردستان بۆ مانگی ئەیلول بۆ وەزارەتی دارایی حكومەتی فیدراڵ نێردرا.
ئاشكراشیكرد، بڕی (120.000.000.000 ) سەدو بیست ملیار دینار وەك داهاتی نانەوتی هەرێم بۆ مانگی ئەیلوول خرایە سەر هەژماری بانكی وەزارەتی دارایی حكومەتی فیدراڵ لە لقی هەولێری بانكی ناوەندی عیراق.
ئەمە لە كاتێكدایە، دوێنێ سێ شەممە تەیف سامی وەزیری دارایی عێراق لە كۆربەندی مێپس لە دهۆك رایگەیاند، هەفتەی داهاتوو مووچەی مانگی ئەیلولی فەرمانبەرانی هەرێم خەرج دەكرێت.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group