نەوا-
كەشناسی هەرێم پێشبینی دەكات ئاسامان بە گشتی ساماڵ و پەڵەهەور بێت و پلەی گەرماش كەمێك بەرزبێتەوە.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، ئەمڕۆ چوارشەممە19-11، ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت و ئاڕاستەی با بە خێرایی 5 – 15 كیلۆمەتر لە كاتژمیرێكدا بەرەو باكووری خۆرئاوا دەبێت.
ئاماژەی بەوەشدا، نزمترین پلەی گەرما وەك دوێنێ دەمێنێتەوە، بەڵام بەرزترین 1-2 پلە بەرزدەبێتەوە.
سەبارەت بە سبەینێ پێنجشەممەش20-11 ڕایگەیاند، ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت و پلەی گەرماش نزیك دەبێتەوە لە تۆماركراوەكانی ئەمڕۆ.
بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر : 22 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 21 پلەی سیلیزی
دهۆك : 21 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 22 پلەی سیلیزی
كەركووك : 24 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 21 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 12 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 24 پلەی سیلیزی