نەوا-
مەزڵوم عەبدی فەرماندەی گشتیی هێزەكانی سوریای دیموكرات "هەسەدە" لە كۆڕبەندی مێپس لە دهۆك رایگەیاند، ئێمە نابینە مەترسی بۆ سەر توركیا و پێویستە توركیا هێزەكانی سوریای دیموكرات بە مەترسی نەبینێت.
ئاماژەی بەوەكرد، كێشەكان بە گفتوگۆ چارەسەر دەكرێن، كەوتنی بەشار ئەسەد بەهۆی رەتكردنەوەی ئاشتی و دیالۆگ بوو، بۆیە لەدوای كەوتنی بەشار ئەسەد ئێمە هەوڵمانداوە گفتوگۆ لەگەڵ حكومەتی نوێ بكەین.
باسی لەوەشكرد، تەنها ئەو كاتە شەڕمان كردووە كە بەسەرماندا سەپێندراوە و هیچكات دەسپێشخەر نابین بۆ هێرشكردن.
مەزڵوم عابدی باسی لە رێككەوتنی 10ی ئادار كرد و رایگەیاند، رێككەوتنی 10ی ئادار زۆر كێشەی چارەسەر كرد و رێگری لە گرژی و ئاڵۆزی نێوان ئێمە و حكومەتی نوێی سوریا گرت، وتیشی، بۆ چارەسەری كێشەكان رێگەی دانوستانمان هەڵبژاردووە و ئەمەش بۆچوونی تەواوی گەلی سوریایە.