نەوا-
رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك كۆماری توركیا بە رۆژنامەنوسانی وڵاتەكەی راگەیاند، داوای خۆشگوزەرانی دەكەین بۆ تەواوی پێكهاتەكانی توركمان، عەرەب، كورد، سوننەو عەلەوی لە وڵاتی سوریا بەبێ جیاوازی، رێككەوتنی 10ی ئادار ئەو ئیرادەیە بەهێز دەكات.
ئەردۆغان لەبارەی دۆخی غەزەوە وتی: مەرجە ئیسرائیل پابەندی بەڵێنەكانی بێت، هەمو هەنگاوەكانی ئاگربەست جێبەجێ بكرێت و ژیانی ئاسایی بگەڕێتەوە بۆ غەزە، ئەو قەیرانە ئاسایشیەی كە ئیسرائیل هۆكارێتی پێویستە نەمێنێت.