محەمەد شیاع سوودانی: گرووپە چەكدارەكان دوو بژاردەیان لەبەردەمە
2 کاتژمێر پێش ئێستا عێراق
نەوا-
محەمەد شیاع سوودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق لە چاوپێكەوتنێكی تەلەفزیۆنیدا لە كەناڵی 'مەیادین' ڕایگەیاند؛ بەغدا هەوڵەكانی دەستپێكردووە بۆ ڕێكخستنی كۆبوونەوەیەكی دووقۆڵی لە نێوان تاران و واشنتن بە مەبەستی دەستپێكردنەوەی گفتوگۆكانی نێوانیان.
سوودانی ئاماژەی بەوەشكرد، پێشنیازەكەی داوەتە نوێنەری ئەمەریكا و هەروەها، نە لایەنی ئێرانی و نە لایەنی ئەمەریكی دژایەتییان بۆ گفتوگۆ نییە، هەرچەندە هەریەكەیان مەرج و ڕێكاری تایبەت بە خۆیان هەیە.
لەسەر ئاستی ناوخۆش، سەرۆك وەزیران جەختی كردەوە، داماڵینی چەكی گرووپەكان بڕیارێكی نیشتمانیی عێراقییە و بەشێكە لە بەرنامەی كارەكەی، هاوكات گرووپە چەكدارەكانی سەرپشك كردووە لە نێوان دوو بژاردەدا یەكەمیان تێكەڵبوونە بە دامەزراوە ئەمنییە فەرمییەكان و دووەمیشیان پەیڕەوكردنی ڕێبازی سیاسییە.