وەزارەتی نەوتی عێراق: ئاستی هەناردەی نەوتی هەرێمی كوردستان هەڵكشاوە

2 کاتژمێر پێش ئێستا عێراق

نەوا-
وەزارەتی نەوتی عێراق، نوێترین داتا و ئامارەكانی نەوتی بڵاوكردەوە و لە داتاكاندا ئاستی هەناردەی نەوتی هەرێمی كوردستان هەڵكشاوە.
وەزارەتی نەوتی عێراق بڵاویكردەوە، بەپێی داتاكان، كۆی هەناردەی نەوت لە مانگی تشرینی دووەم 98 ملیۆن و 700 هەزار بەرمیل بووە، لەو رێژەیەش پشكی هەرێمی كوردستان حەوت ملیۆن 500 هەزار بەرمیل بووە و هەناردەی نەوتی هەرێمی كوردستان بەراورد بە مانگی پێشوو زیادیكردووە.
ئەوەش خراوەتەڕوو، داهاتی نەوتی هەرێمی كوردستان لە مانگی تشرینی دووەم زیاتر بوە لە  838 ملیۆن دۆلار.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group