نەوا-
وەزارەتی كشتوكاڵی هەرێم ئاشكرایكردوە، بەهۆی دوایین شەپۆلی بارانبارین لە بەنداوەكانی دوكان و دەربەندیخان زیاتر لە 100 ملیۆن مەترسێجا داهاتی ئاو كۆگاكراوەو بە بوژاندنەوەی سەرچاوەكانی ئاو دەچنە ناو ساڵی نوێوە.
وەزارەتی كشتوكاڵ لە راگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە، بە رێژەیەكی باش داهاتی ئاو لەسەرچاوەكانەوە زیادیانكردوە، لە 24 كاتژمێری رابردودا لە هەردو بەنداوی دوكان و دەربەندیخان زیاتر لە 100 ملیۆن مەتر سێجا داهاتی ئاو كۆگاكراوە، بەنداوە بچوكەكانیش لە سنوری گەرمیان، سلێمانی، هەولێر و دهۆك زۆربەیان پڕبون ئەوانی تریش زیادیانكردوەو ئاویان لێكۆگا كراوە.
راشیگەیاندوە، كاریگەری شەپۆلەكە رۆژانی داهاتوش بۆ زیادكردنی ئاوی بەنداوە گەورەكان بەردەوام دەبێت.