موسەننا سامەڕائی لەكێبڕكێی پۆستی سەرۆكی پەرلەمانی عیراق كشایەوە

2 کاتژمێر پێش ئێستا عێراق

نەوا-
موسەننا سامەڕائی سەرۆكی هاوپەیمانی عەزم كە یەكێك بو لە كاندیدانی پێكهاتەی سوننە بۆ پۆستی سەرۆكی پەرلەمانی عیراق لە وتارێكدا كشانەوەی خۆی لە كێبڕكێی ئەو پۆستە راگەیاندو پشتیوانیی خۆی بۆ هەیبەت حەلبوسی دوپاتكردەوە. 
سامەڕائی لە وتارەكەیدا وتی، بە رەچاوكردنی ئارەزو و خواستی پەرلەمانتاران لەپێكهاتەی سوننەو براكانیان لە چوارچێوەی هەماهەنگی و لایەنە سیاسییەكانی دیكە لەكاندیدكردنی هەیبەت حەلبوسی بۆ پۆستی سەرۆكایەتیی پەرلەمان، كشانەوەی خۆی رادەگەیەنێت، ئەمەش بۆ پشتیوانیكردنی پرۆسەی سیاسی و دوركەوتنەوەیە لە دابەشكاری لەناو هۆڵی پەرلەماندا.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group