نەوا-
عەلی یەرلیكایا وەزیری ناوخۆی توركیا رایگەیاند، هێزەكانی پۆلیس لە گەڕەكی عیسمەت پاشا لە ناوەندی یالۆڤا هەڵیانكوتاوەتە سەر ماڵێك كە چەكدارانی داعشی تێدا بوە، بەڵام لە كاتی دەستپێكردنی ئۆپراسیۆنەكەدا چەكدارەكان تەقەیان لە هێزە ئەمنییەكان كردوە.
یەرلیكایا ئاماژەی بەوەشداوە: بەهۆی هێرشەكەوە سێ پۆلیس گیانیان لەدەستداوە، هەروەها هەشت پۆلیس و پاسەوانێكی گەڕەكەكە بریندار بون، بەهۆی هەبونی ژن و منداڵ لەناو ماڵەكەشدا ئۆپراسیۆنەكە بە وردی و هەستیارییەكی زۆرەوە بەڕێوەچوە، توانرا پێنج ئافرەت و شەش منداڵ بە سەلامەتی رزگار بكرێن.