نەوا-
گەڕی سێیەمی هەڵبژاردن بۆ پۆستی جێگری دووەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق دەستپێدەكاتەوە دوای ئەوەی كێبڕكێی نێوان هەردو پەرلەمانتار شاخەوان عەبدوڵڵاو رێبوار كەریم وەك خۆیان مانەوە.
بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی لەناو ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراقەوە بڵاوكراونەتەوە، پارتی دیموكراتی كوردستان شاخەوان عەبدوڵڵای لە كاندیدكردن كشاندوەتەوەو فەرهاد ئەتروشی كردوەتە كاندید بۆ جێگری دووەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران .