نەوا-
رێباز حەملان یاریدەدەری سەرۆكی حكومەتی هەرێم بڵاویكردوەتەوە، هەمو لایەنەكانی عیراق و وڵاتانی جیرانیش دەزانن تەنها پارتی لە بەغداد بەرگری لە مافە دەستورییەكانی هەرێم و شایستە داراییەكانی خەڵكی كوردستان و مافەكانی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی هەرێم دەكات، وەفدی پارتی بەفەرمی مەرجەكانی خۆی بە لایەنەكانی چوارچێوەی هەماهەنگی وتوە كە دەبێت مافە دەستورییەكانی هەرێم بچەسپێنرێت و جێبەجێ بكرێت.
رێباز حەملان باسیلەوەشكردوە، ئەوەی لە پەرلەمانی عیراق رویدا گەلەكۆمەكێی هەندێك لایەنی كوردە كە دەستەمۆی هەندێ لایەنی عیراقین بۆ دژایەتیكردنی پارتی كە یەكسانە بە دژایەتی كردنی گەلی كوردستان و هەرێمی كوردستان.