دەروازەی نێودەوڵەتی زێت بۆ كاتێكی نادیار داخرا

4 کاتژمێر پێش ئێستا

هۆبەی راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی دەروازە سنورییەكان بڵاویكردوەتەوە، بەهۆی بارینی بەفرێكی زۆرو دۆخی كەشوهەواو سەختی رێگاكانەوە، دەروازەی نێودەوڵەتی (زێت) بۆ كاتێكی نادیار بەڕوی گەشتیاراندا دادەخرێت.
ئاماژەشیكردوە، بڕیارەكەیان دوای هەماهەنگی لەنێوان هەردوو دەروازەی (زێت) لەهەرێمی كوردستان و دەروازەی (دەرەجیك) لەلایەنی توركیاوە دراوە، ئێستاش بەهیچ شێوەیەك هاتوچۆی گەشتیاری لەو سنورەدا ناكرێت، داخرانی دەروازەكەش لەپێناو سەلامەتی هاوڵاتیانە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group