فەرماندەیی ناوەندیی هێزەكانی ئەمریكا (سێنتكۆم) كوژرانی حەوت چەكداری داعشی لە سوریا راگەیاندو لەوبارەیەوە بڵاویكردوەتەوە، لەگەڵ هێزە هاوپەیمانەكانیان لە سوریا، ئۆپراسیۆنێكیان دژبە تیرۆریستانی داعش دەستپێكردوە كە ماوەی 10 رۆژ بەردەوام بوە، لەئۆپراسیۆنەكەدا حەوت تیرۆریست كوژراون و 18ی دیكەیش دەستگیر كراون.
سێنتكۆم ئاشكراشیكردوە، هێزەكانیان لەمیانی ئۆپراسیۆنەكەدا لەڕێگای بەكارهێنانی چەك و تەقەمەنی ورد 70 ئامانجی تیرۆریستانی داعشیان بۆردومانكردوە، هەروەها چوار كۆگای چەك و تەقەمەنی رێكخراوی داعشیان خاپور كردوە.