نەوا-
كەشناسی هەرێمی كوردستان پێشبینییەكانی بۆ كەشوهەوای 48 كاتژمێری داهاتوو بڵاویكردەوە .
بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، ئەمڕۆ شەممە3-1، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، هەندێك جار لە ناوچە شاخاویەكان بۆ نیمجە هەور دەگۆڕێت، ڕوونیشیكردەوە كە نزمترین پلەی گەرما 2-4 پلە دادەبەزێت.
سەبارەت بە كەشی سبەینێ یەكشەممەش4-1، كەشناسی ڕایگەیاند، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، هەندێك جار لە ناوچە شاخاویەكان بۆ نیمچە هەور دەگۆڕێت.
باسی لەوەشكرد، لە كاتەكانی بەیانی زوودا لە هەندێك ناوچە ئەگەری دروستبوونی تەم هەیە.
لە ڕاگەیەندراوەكەی كەشناسیدا ئەوەش هاتووە، بەرزترین پلەی گەرما لە تۆماركراوەكانی ئەمڕۆ نزیك دەبێتەوە، بەڵام نزمترین پلە 1-3 پلە بەرز دەبێتەوە.
بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر : 10 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 7 پلەی سیلیزی
دهۆك : 8 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 8 پلەی سیلیزی
كەركووك : 11 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 11 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 17 پلەی سیلیزی