ئەمریكا ستایشی رۆڵی هێزە ئەمنیەكانی عێراق و پێشمەرگە دەكات

1 رۆژ پێش ئێستا عێراق

نەوا-
باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە بەغدا، لە ساڵیادی دامەزراندنی سوپای عێراق دەستخۆشی لە خزمەت و قوربانی هێزە ئەمنیەكان و هێزەكانی پێشمەرگە دەكات.
ئەمڕۆ سێشەممە 6ی كانوونی دووەم، كە هاوكاتە لەگەڵ ساڵیادی دامەزراندنی سوپای عێراق، باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە بەغداد، پەیامێكی بڵاوكردەوە و دەڵێت: “لەم كاتەی كە عێراق یادی 105ـەمین ساڵیادی دامەزراندنی سوپای عێراق دەكاتەوە، ئێمە دەستخۆشی لە خزمەت و قوربانییەكانی هێزە ئەمنییەكانی عێراق، لە نێویاندا هێزەكانی پێشمەرگە، دەكەین لە بەرگریكردن لە عێراق و پاراستنی سەروەرییەكەی.
ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا دان بە دەور و نەخشی گرنگی ئەو هێزانەدا دەنێت لە بەدیهێنانی ئەو سەركەوتنە مەیدانییەی كە بە زەحمەت بەدەستهات بەسەر رێكخراوی داعشدا، هەروەها لە پشتگیریكردنی عێراقێكی سەقامگیردا.
باس لەوەشكراوە،ئەمریكا جەخت لە پابەندبوونی خۆیان دەكەنەوە بۆ كاركردن لەگەڵ هێزە ئەمنییەكانی عێراق لە كاتێكدا كە عێراق بەردەوامە لە بنیاتنانی داهاتوویەكی ئارامتر و گەشاوەتر بۆ گەلەكەی.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group