نەوا-
وەزارەتی بەرگریی عیراق كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكای لەبنكەی عەین ئەسەد لەپارێزگای ئەنبار راگەیاندو ئاماژەی بەوەدا، كە دوای كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكا لە بنكەكە، سوپای عیراق بەڕێوەبردنی بنكەكەی لە ئەستۆ گرتوە.
وەزارەتەكە ئاماژەی بەوەشكردوە، عەبدولئەمیر رەشید یارەڵڵا لەمیانی بەسەركردنەوەی بنكەی عەین ئەسەد بەدواداچونی بۆ دۆسیەی ئەمنی لە بنكەكە كردوە، ئەوەش دوای ئەوەی هێزەكانی ئەمریكا لەبنكەكە كشاونەتەوە.