"بەهێزكردنی پەیوەندی نێوان دەستەی ژینگەو ناوەندە ئەكادیمییەكان گرنگە"

12 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
دەستەی پاراستن و چاككردنی ژینگەی هەرێم بڵاویكردەوە، وۆركشۆپێكی ژینگەیی هاوبەش لەنێوان دەستەی ژینگەو زانكۆی نۆلیج بەڕێوەچو بەناونیشانی (پێداویستییە ژینگەییەكان و ئاڵنگارییەكانی گۆڕانی كەشوهەوا لە كابینەی داهاتودا) . 
ئاماژەشیكردوە، وۆركشۆپەكە  لە دوو تەوەر پێكهاتبو یەكەم خستنەڕوی راپۆرتی دەستەی ژینگە بۆ ساڵی 2025، پاشان توێژینەوەیەكی زانستی لەسەر پەیوەندی نێوان دڵەڕواكێی گۆڕانی كەشوهەواو لێكەوتە دەرونیەكانی پێشكەشكرا.
باسیلەوەشكردوە كە لەتەوەری دوەمدا پانێڵێك ئەنجامدراوە لەسەر بابەتەكانی ئاو و پێوەرە ژینگەییەكان و تۆپۆگرافیای كوردستان و دیدگای دەستەی ژینگە لەگەڵ گفتۆگۆكردن دەربارەی ئاڵنگارییەكانی گۆڕانی كەشوهەوا لە كابینەی داهاتودا. 
دەستەی پاراستن و چاككردنی ژینگە راشیگەیاندوە كە بەهێزكردنی پەیوەندی نێوان دەستەی ژینگەو ناوەندە ئەكادیمییەكان گرنگە بۆ مەبەستی چارەسەركردنی پرسی ژینگەو گۆڕانی كەشوهەوا بەشێوەیەكی زانستی و سود وەرگرتن لەشارەزایی ئاكادیمیستەكان لە بوارە جیاوازەكانی پەیوەست بە ژینگە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group