نەوا-
لە راگەیەنراوێكدا وەزارەتی كارەبای هەرێمی كوردستان بڵاویكردەوە، بەهۆی كێشەیەكی تەكنیكی لە هێڵەكانی گواستنەوەی گازی سروشتی بۆ وێستگەكانی كارەبا، گرفتی پچڕانی كارەبا لە بەشێك لەپارێزگاكانی هەولێرو دهۆك و سلێمانی دروستبوەو بەشێوەكی كاتی كاریگەری لەسەر تۆڕی كارەبای نیشتمانی دەبێت.
ئاماژەشیكردوە، تیمەكانی وەزارەتی كارەبا لە چەند كاتژمێری داهاتو گرفتەكان چارەسەر دەكەن و دۆخی كارەبا ئاسایی دەبێتەوە.