شاندێكی یەكێتی گەیشتە بەغداو كاندیدێكی پارتیش بۆ پۆستی سەرۆك كۆمار كشایەوە

8 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
شاندێكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بەسەرۆكایەتی قوباد تاڵەبانی گەیشتە بەغداو لەگەڵ لایەنە سیاسیەكانی عیراق كۆدەبێتەوە.
لەوبارەیەوە سەمیر هەورامی وتەبێژی قوباد تاڵەبانی رایگەیاندوە، شاندێكی یەكێتی گەیشتوەتە بەغداو لەو سەردانەدا زنجیرەیەك كۆبونەوە لەگەڵ لایەنە سیاسیەكان ئەنجامدەدەن و لە كۆبونەوەكاندا دۆخی سیاسی لە عیراق و هەرێمی كوردستان گفتوگۆیان لە بارەوە دەكرێت.
ئەم سەردانەی شاندی یەكێتی لەكاتێكدایە، رۆژی شەممە 24/1 نەوزاد هادی ئەندامی مەكتەبی سیاسیی پارتی لە پەیامێكدا كشانەوەی خۆی لە كاندیدبون بۆ پۆستی سەرۆك كۆماری عیراق راگەیاندو ئاماژەی بەوەكردوە كە لە پێناو بەرژەوەندیی گشتی و بۆ پاڵپشتیكردن لە فوئاد حسێن كاندیدیان بۆ پۆستی سەرۆك كۆماری عیراق بڕیاری خۆكشاندنەوەی داوە. 

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group