هەناردەی كاڵای توركی بۆ سوریا زیادیكردوە

4 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان

نەوا-
بەگوێرەی راپۆرتێكی ئەنجومەنی هەناردەكارانی توركیا، هەناردەی كاڵاو شمەش ئەو وڵاتە بۆ سوریا لەساڵی 2025دا بە بەراورد بەساڵی 2024 بەڕێژەی 69.6% زیادیكردوە كە بڕەكەی گەیشتوەتە زیاتر لە دوو ملیار دۆلار.
ئەنجوومەنی هەناردەكارانی توركیا راشیگەیاندوە، لەدوای روخانی دەسەڵاتی بەشار ئەسەد كاریگەریی ئەرێنی لەسەر بازرگانی نێوان توركیاو سوریا دروستبوە، هەروەها زیادبونی هەناردەكردن لەئەنجامی پێشهاتەكان نەبوە، بەڵكو هەوڵێكی سیستماتیك بوە كە بە درێژایی ساڵ خستویانەتەگەڕ.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group