نەوا-
ئاژانسی هەواڵی چالاكوانانی مافی مرۆڤی ئێران (هرانا) بڵاویكردەوە، ژمارەی ئەو كەسانەی كە تا ئێستا لەخۆپیشاندانەكانی ئێراندا كوژراون كە بە هۆی دەربڕینی ناڕەزایەتیان دژ بە دۆخی ئابوری وڵاتەكە رژاونەتەوە سەر شەقامەكان، بەرزبوەتەوە بۆ 4 هەزارو 519 كەس.
ئاژانسەكە ئاماژەی بەوەشكردوە، خۆپیشاندان و ناڕەزایەتی دەربڕین لەئێران دژ بە دۆخی ئابوری وڵاتەكە بەردەوامە، تائێستاش 26 هەزارو 314 خۆپیشاندەر دەستگیر كراون.