بارزانی: گیروگرفت زۆرن بەڵام لەهەوڵی چارەسەركردنداین

13 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
لە یازدەهەمین كۆنگرەی تەندروستی میزۆپۆتامیا لەشاری هەولێر، مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگەیاند، جێی داخە دوای هەڵبژاردنی ساڵی رابردو نە لە هەرێم حكومەت پێكهات نە لە بەغداش حكومەت پێكهێنراوە، گیروگرفت زۆرن لە هەوڵدان بۆئەوەی ئەو گیروگرفتانە نەمێنن و چارەسەرێكی گونجاو بدۆزنەوە بۆ هەرێم، بۆ بەغداش ئەوەی پێیان بكرێت هاوكاریی دەكەن لە بەغدا بۆئەوەی زوو لەو قەیرانە دەربچن هەم لە هەرێم و هەم لە بەغداش. 
بارزانی وتیشی: دۆخی ناوچەكە بە گشتی دۆخێكی ئاڵۆزە تەمەنا دەكەن شەڕ رونەدات لەنێوان هیچ لایەك، چونكە خراپترین شت شەڕەو ئومێدەوارن ئەو گیروگرفت و ناكۆكیانەی هەن لەنێوان ئەم دەوڵەتانە، بە دیالۆگ، بەئاشتی چارەسەر بكرێن، چونكە شەڕ بە زەرەری هەمو خەڵكی ناوچەكەیە و بە زەرەری هەمو لایەكە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group