ئەمریكا هەڕەشەی بلۆككردنی پارەی نەوتی عێراق دەكات

1 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان
نەوا-
ئاژانسی بلۆمبێرگ (Bloomberg) بڵاویكردەوە؛ بەرپرسانی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا هۆشدارییەكی توندیان داوەتە پارێزگاری بانكی ناوەندیی عێراق سەبارەت بە ئەگەری گەڕانەوەی نوری مالیكی بۆ پۆستی سەرۆك وەزیران و وتویانە ئەگەر مالیكی ببێتەوە بە سەرۆكوەزیران، واشنتن دەست دەگرێت بەسەر تەواوی داهاتی نەوتی عێراقدا و ڕێگری دەكات لە گەیشتنی دۆلار بە بەغدا.
بەگوێرەی ڕاپۆرتەكە، ئەمە وەك فشارێكی توند دەبینرێت بۆ ڕێگریكردن لە بەهێزبوونی هەژموونی ئێران لە عێراقدا، چونكە پارەی نەوتی عێراق لە بانكی فیدراڵی ئەمریكایە و هەر بڕیارێكی لەو جۆرە دەبێتە هۆی هەرەسهێنانی ئابووری و دارایی عێراق.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group