قەرەسو: تاكە تەڤگەرین لە هەر چوار بەشی كوردستان تێكۆشان دەكەین

3 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
مستەفا قەرەسو ئەندامی كۆنسەی بەڕێوەبەریی كۆما جڤاكێن كوردستان (كەجەكە) لە لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ ئاژانسی هەواڵی فورات  رایگەیاندوە، گەلی كورد لە بەرانبەر هێرشەكانی سەر رۆژئاوا راوەستا، لەهەمو بەشەكانی كوردستان راپەڕین، كاتێك بینیان كە هێرش بۆ سەر هەمو كورد هەیە، ئەمەش رونە كە هێڵی عەبدوڵڵا ئۆجەلان و ئەو تەڤگەرە ئازادییەی كە تێكۆشانی گەلی كوردی پەرەی پێداوە، رۆڵێكی گەورەی هەبوە لە بنیاتنانی دەستكەوتەكان لە هەمو بەشەكان و تا ئەمڕۆش پارێزراوە.
مستەفا قەرەسو لەبەشێكی تردا ئاماژەشیكردوە، ئەو راپەڕینەی گەلی كورد دەرەنجامی 50 ساڵ تێكۆشانە، تاكە تەڤگەرن كە لە هەر چوار بەشی كوردستان تێكۆشان دەكەن و كاریگەری لەسەر گەلی كورد هەیەو ئەوان دروستیانكردوە، ئەو كەسەی گەشەی تێكۆشانی ئازادیی دابینكردوە  ئۆجەلانە ئەگەر هێڵی ئەو نەبوایە تەڤگەری ئازادیی لەكوردستان لەم ئاستەدا گەشەی نەدەكرد.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group