قەزای كەلار ئامادەكارییەكان بۆ مانگی رەمەزان دەستپێدەكات

1 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
قایمقامیەتی قەزای كەلار بڵاویكردۆتەوە، بە مەبەستی پێشوازیكردن لە مانگی پیرۆزی رەمەزان و دابینكردنی كەشێكی ئارام و تەندروست بۆ هاوڵاتیان بەسەرپەرشتی عارف حاجی عادل قایمقامی قەزای كەلارو بە ئامادەبونی بەڕێوەبەری فەرمانگەكان كۆبونەوەیەك ئەنجامدراو چەند بڕیارو رێكارێك بۆ خزمەتی هاوڵاتیانی سنورەكە پەسەندكران.
ئاماژە بەوەشكراوە، فەرمانگە ئەمنییەكان راسپێردراون بۆ پاراستنی سەرو ماڵی هاوڵاتیان و هەماهەنگی تەواو بۆ كەمكردنەوەی قەرەباڵغی و رێكخستنی هاتووچۆ لە شەقامەكاندا، هەروەها لیژنە هاوبەشەكانی قایمقامیەت راسپێردران بە توندكردنەوەی چاودێری بازاڕ بە مەبەستی رێگریكردن لە بەرزبونەوەی نرخ و رێگری لە ساغكردنەوەی هەر جۆرە خۆراكێكی خراپ و بەسەرچو.
ئەوەش راگەیەنراوە، بڕیاردراوە بە داخستنی تەواوی دوكانی مەیخانەكان بە درێژایی مانگی رەمەزان وەك رێزگرتن لە پیرۆزی ئەم مانگە، جگە لەوەش فەرمانگە خزمەتگوزاری و تەندروستییەكان ئەركدار كران كە بە باشترین شێوەو بەردەوام خزمەتگوزارییە پێویستەكان پێشكەش بە هاوڵاتیان بكەن.





شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group