نەوا-
بەگوێرەی راپرسییەكی كۆمپانیای توێژینەوەی گالۆپ كە بنكەكەی لە ئەمریكایە، گۆڕانكاریی بەرچاو لە هەڵوێستی ئەمریكییەكان بەرامبەر ئیسرائیل و فەڵەستین بەراورد بە ساڵانی رابردو بەدیكراوە.
بەپێی راپرسییەكە، 65%ی دیموكراتەكان هاوسۆزییان بۆ فەڵەستین و 17%یان هاوسۆزییان بۆ ئیسرائیل دەربڕیوە ئەمە لە كاتێكدا لەساڵی رابردودا گۆڕانكارییەكی ئەوتۆ لە رای ئەم گروپەدا روینەدابو.
لە راپرسییەكەدا باسلەوەشكراوە كە هۆكاری سەرەكی گۆڕانكارییەكان بێلایەنەكان بون، چونكە ئەوانەی كە لایەنگیری سیاسیی نین رێژەیان 41%و ئەوانەشی سەر بەپارتەكان بون 30%یان هاوسۆزی ئیسرائیل بون.