نەوا-
فوئاد حسێن وەزیری دەرەوەی عیراق و عەباس عراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران بە تەلەفۆن گفتوگۆیانكردوەو عیراقچی جەختیكردوەتەوە كە وڵاتەكەی بەردەوام دەبێت لە بەرگریكردن لەخۆی، هەروەها وەك وەڵامێكیش بنكە سەربازییەكانی ئەمریكا لە ناوچەكە دەكاتە ئامانج.
لەلایەن خۆشیەوە فوئاد حوسێن جەختی لەهەڵوێستی عیراق كردوەتەوە بەرامبەر بە هێرشە سەربازییەكان و رایگەیاندوە، شەڕ ناتوانێت ببێتە هۆكارێك بۆ چارەسەركردنی كێشەكان.