ئیسماعیل بەقایی: پێویستە ئەنجومەنی ئاسایش ئەركی خۆی جێبەجێ بكات

2 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان

نەوا-
 ئیسماعیل بەقائی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند: دەستدرێژییەكانی ئیسرائیل و ئەمریكا كردەوەیەكی قبوڵنەكراوەو بە تاوانێكی ئاشكراو پێشێلكارییەكی رون دادەنرێت.
بەقایی وتیشی: تاران چاوەڕوانە وڵاتانی دیكەی جیهان بەرامبەر ئەم پێشێلكارییانە بێباك و بێدەنگ نەبن، بەڵكو پێویستە بە فەرمی ئیدانەی ئەو كارانە بكەن، هەروەها پێویستە ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی ئەركی خۆی جێبەجێ بكات و دەستبەجێ كۆبونەوەیەكی بەپەلە ئەنجام بدات بۆ ئیدانەكردنی ئەو دەستدرێژییانە و رێگریكردن لە دوبارەبونەوەیان.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group