بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاسایش داوای خۆپارێزی لە هاوڵاتیان دەكات

1 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاسایشی هەولێر لە راگەیەنراوێكدا داوا لە هاوڵاتیان دەكات، لە ئانوساتی لێدانی زەنگی ئاگاداركردنەوەدا، لەشوێنی گونجاو و شیاو خۆیان بپارێزن، تا وەك لە كاتی بەرپەرچدانەوەی تەنەكان لەلایەن سیستمی بەرگرییەوە دوچاری زیانی گیانی و روداوی نەخوازراو نەبنەوە، چونكە لە چەند شوێنێك پارچەی تەنە تێكشكاوەكان كەوتونەتە خوارەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group