سەرۆكایەتی كۆماری عێراق بە توندی سەركۆنەی ئەو هێرشانە دەكات كە خاكی عێراق دەكەنە ئامانج

2 کاتژمێر پێش ئێستا عێراق

نەوا-
سەرۆكایەتی كۆماری عێراق لە راگەیەندراوێكدا بە توندی سەركۆنەی ئەو هێرشانە دەكات كە شارەكانی عێراق دەكەنە ئامانج.
باسی لەوەشكردوە، ئەو هێرشانە شەرمەزار دەكات كە كۆماری ئیسلامی ئێرانی كردوەتە ئامانج و بە كردەوەیەكی قبوڵنەكراوی دەزانێت كە گرژییەكانی ناوچەكە گەورەتر دەكات و بەرەو بارودۆخێكی مەترسیداری دەنێت، كە خزمەت بە ئاسایش و سەقامگیریی گەلانی ناوچەكە ناگەیەنێت.
سەرۆكایەتی كۆماری عێراق لە راگەیەندراوەكەدا دەڵێت، هەڵوێستی پتەوی عێراق دوپاتدەكەینەوە لە بەرامبەر هەر پێشێلكارییەكی سەروەری دەوڵەت یان بەكارهێنانی هێز لە دەرەوەی چوارچێوەی یاسا نێودەوڵەتییەكان، ڕێزگرتن لە سەروەری و یەكپارچەیی خاكی دەوڵەتان پرەنسیپێكی بنەڕەتی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەكانە كە ناتوانرێت لە هیچ بارودۆخێكدا پشتگوێ بخرێت".
لە راگەیەندراوەكەی سەرۆكایەتی كۆماری عێراق ئەوەش هاتوە، بەردەوامی ئەو هێرشانە كاردانەوەی مرۆیی و ئەمنی جددی دەبێت، داوا لە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و بەتایبەت ڕێكخراوە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەكان دەكەین كە هەنگاوی بەپەلە بنێن بۆ ڕێگریكردن لە پەرەسەندنی زیاتر، لەپێناو پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری ناوچەیی و نێودەوڵەتی.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group