نەوا-
ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم بڵاویكردەوە، رۆژی دووشەممە 2/3 كۆبونەوەیەكی بەپەلە ئەنجام دەدرێت بۆ تاوتوێكردنی هێرشەكانی ئەمریكاو ئیسرائیل بۆ سەر ئێران.
ئاشكراشیكردوە، كۆبونەوەكە لەسەر داواكاریی روسیا بوە هەر ئەندامێكی ئەنجومەنەكەش مافی ئەوەی هەیە داوای كۆبونەوەی بەپەلە بكات.
جێی ئاماژەیە، ئەم كۆبونەوەیە پێش دەستپێكردنی كۆبونەوەی ئاسایی ئەنجومەنەكە دێت كە بڕیاربو لە بەرنامەی كاری خۆیدا باس لە بەرنامەی ئەتۆمی ئێران بكات.