نەوا-
باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە عیراق هۆشداریداو رایگەیاند، پێویستە هاوڵاتیانی ئەمریكا جموجوڵەكانیان كەمبكەنەوەو لە شوێنی مانەوەیان بمێننەوە ئەگەر زۆر پێویست نەبێت نەچنە دەرەوە، چونكە بەپێی راپۆرتەكان موشەك و فڕۆكە بێفڕۆكەوانەكان بەسەر ئاسمانی عیراقەوەن، هەروەها باڵیۆزخانەكەشیان چاودێری ئەو هەڕەشانە دەكات كە بەرژەوەندییەكانی ئەمریكا دەكەنە ئامانج.
باڵیۆزخانەی ئەمریكا لەعیراق راشیگەیاندوە، نێردەی ئەمریكا لەعیراق سەرجەم كارمەندانی ئاڕاستەكردوە لە ماڵەكانیان بمێننەوە تا كاتێكی نادیارو سەرجەم كارەكانی كونسوڵیەتیش لەناویاندا خزمەتگوزارییەكانی هاوڵاتیانی ئەمریكای هەڵپەساردوە، بۆ كارێكی زۆر پێویستیش باڵیۆزخانە لەبەغداو كونسوڵخانەی گشتی لە ئەربیل بە كراوەیی دەمێننەوە.