ژمارەیەك وڵاتی عەرەبی هێرشەكانی ئێران ئیدانە دەكەن

3 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
لە راگەیەنراوێكی هاوبەشدا ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكاو ژمارەیەك لە وڵاتانی عەرەبی كە بەر هێرشە موشەكییەكانی كۆماری ئیسلامی ئێران كەوتون ئیدانەی ئەو هێرشە موشەكی و درۆنیانەیان كرد كە كراونەتە سەر وڵاتەكانیان و لەناویاندا عیراق و هەرێمی كوردستان.
لەبەشێكیدا ئەو وڵاتانە رایانگەیاندوە، هێرشەكانی ئێران بێ پاساون ئەو وڵاتانە خاوەن سەروەریی خۆیانن و گیانی هاوڵاتیانی مەدەنی خستوەتە مەترسییەوە لەگەڵیشیدا زیانیان بە ژێرخانی وڵاتەكان گەیاندوە.
رونیشیناكردوەتەوە كە رەفتارەكانی ئێران پێشهاتێكی مەترسیدارو پێشێلكردنی سەروەریی چەندین وڵاتە، هاوكات هەڕەشەیەكی گەورەیە بۆ سەر سەقامگیریی هەرێمایەتی، هەربۆیە مافی بەرگریكردن لە خۆیان هەیە لە روبەڕوبونەوەی هێرشەكاندا.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group