دڵنیایی بە هاووڵاتیانی هەرێم دەدرێت لەبونی كاڵاو خۆراكی پێویست لە كۆگاكاندا

3 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
بەڕێوەبەرایەتی چاودێری بازرگانی هەولێر بڵاویكردوەتەوە، دڵنیایی بە هاووڵاتیان دەدرێت لەبونی كاڵاو خۆراكی پێویست لەناوخۆی هەرێمی كوردستان.
ئاماژەشیكردوە، نەوزاد شێخ كامیل بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی هەرێم و هۆگر عەلی بەڕێوەبەری چاودێری بازرگانی هەولێر بەمەبەستی دڵنیابون لەبونی خۆراك لەكۆگاكانی كەرتی گشتی  و تایبەت،   سەردانی كۆگاكانی خۆراكی هەولێر و ژمارەیەك كۆگای كەرتی تایبەتیان كردوەو لەنزیكەوە بڕو جۆری كاڵاكانیان بینیوەو بەشێوەیەكی زۆر ئەوكاڵایانە لەكۆگا كاندا هەبون.
ئاماژەشیكردوە، دڵنیاییانداوە بە هاوڵاتیان كە پێویست بەدڵەڕاوكێ ناكات و خۆراك وكاڵای پێویست هەیە لەكۆگاكاندا، داواشی لە هاوڵاتیان كردوە لە هەر شوێنێك بەرزبونەوەی نرخ و قۆرخكاری هەبو بە زوترین كات پەیوەندی بكەن بەهێڵی گەرمی بەڕێوەبەرایەتیان.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group