وەزارەتی نەوتی عێراق: هەناردەكردنی نەوت لە ڕێگەی سوریاوە دەستیپێكرد
2 کاتژمێر پێش ئێستا عێراق
نەوا-
وەزارەتی نەوتی عێراق لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرایكرد، بەمەبەستی پاڵپشتیكردنی ئابوریی نیشتمانی و دابینكردنی داهاتی دارایی بۆ خەزێنەی دەوڵەت، دەستمانكردوە بە هەناردەكردنی نەوت بە تانكەر لەڕێگەی سوریای دراوسێوە.
وەزارەتەكە ئاماژەی بە هاوكاریی خۆی لەگەڵ لایەنی سوریا كردوە كە "دەبێتە هۆی دڵنیابون لە تێپەڕبونی سەلامەتی نەوتەكە لە ڕێگەی خاكی سوریاوە بۆ تێرمیناڵەكانی هەناردەكردن.
باس لەوەشكرا، هەناردەكردن قۆناغ بە قۆناغ دەچێـە پێشەوە بۆ زیادكردنی قەبارەی هەناردەكراو، بەوەش پاڵپشتی ئابوری وڵات دەكات.
لای خۆشیەوە، باسم محەمەد بریكاری وەزیری نەوتی عێراق بۆ گەڕان و بەرهەمهێنانی نەوت لە بەیاننامەیەكدا رونیكردەوە، عێراق دەستیكردوە بە بەرهەمهێنانی نەوتی خاو لە كەركوكەوە بۆ بەندەری جەیهان بە ڕێژەی سەرەتایی 170 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێكدا، پلانیشی هەیە وردە وردە بەرهەمهێنان بۆ 250 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێكدا بەرزبكاتەوە.