30%ی كارەكانی پرۆژەی ئاوی گۆپتەپە- چەمچەماڵ تەواو كراون

2 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
ئاری حەمەد قادر بەڕێوەبەری گشتی ئاو و ئاوەڕۆی هەرێم رایگەیاند، كاركردن لەپڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە - چەمچەماڵ بەخێرایی بەڕێوەدەچێت و تائێستا پڕۆژەكە بەشێوەیەكی گشتی 30٪  كارەكانی تەواو بوەو بەشی مەدەنی 70٪ی تەواو كراوە، هەروەها بەشێك لە كەلوپەلی كارەبایی و میكانیكی گەیشتونەتە شوێنی پڕۆژەكەو گرێبەستە پێویستەكان واژۆ كراون.
بەڕێوەبەری گشتی ئاو و ئاوەڕۆی هەرێم وتیشی، ئەم پڕۆژەیە كە سەرچاوەكەی زێی بچوكە لەقۆناغی یەكەمدا توانای دابینكردنی 3400 مەتر سێجا ئاوی هەیە لەكاتژمێرێكدا، ئەمەش نەك تەنها ناوەندی چەمچەماڵ بەڵكو ناحیەكانی تەكیەو رزگاری و زیاتر لە 250 هەزار هاووڵاتی سودمەند دەكات، لە قۆناغی دوەمیشدا ئاو دەگاتە تەواوی گوندەكانی دەوروبەری چەمچەماڵ.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group