نەوا-
محەمەد شوكری سەرۆكی دەستەی وەبەرهێنان لە هەرێمی كوردستان رایگەیاند، حكومەتی هەرێم گرنگیی زۆری بە كەرتی پیشەسازی و بەرهەمی ناوخۆیی داوەو ئێستا لەڕێگەی زیاتر لە 1500 كارگەوە بەشێكی بەرچاوی پێداویستییەكانی خۆراك و كەلوپەلی تر لە ناوخۆدا دابین دەكرێن.
سەرۆكی دەستەی وەبەرهێنان وتیشی، لەئێستادا 500 كارگەی گەورەی پیشەسازیی وەبەرهێنان و زیاتر لە یەك هەزار كارگەی تری مامناوەندی سەر بە وەزارەتی بازرگانی لە هەرێمدا هەن كە ڕۆڵێكی سەرەكی دەگێڕن لە دابینكردنی پێداویستییەكانی بازاڕ، ئەو تەنگژەو دۆخە نالەبارانەی لە جیهان و ناوچەكەدا دروستبون كاریگەرییان هەبوە، بەڵام هەرێمی كوردستان بەهۆی پشتبەستن بە بەرهەمی ناوخۆیی لە دۆخێكی باشدایەو گرفتی كەمی كاڵای نییە.