نەوا-
ماڵپەڕی شەفافیەت، داهاتی ئەم هەفتەیەی سلێمانی بڵاوكردەوە كە بڕەكەی نزیكەی 15 ملیار دینارە.
ماڵپەڕی شەفافیەت بۆ چاودێری و رێكخستنی داهاتە نانەوتییەكانی سلێمانی و هەڵەبجە و هەردو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان داهاتی یەك هەفتەی راگەیاندوە، بەشێوەیەك 14 ملیار و 666 ملیۆن و 997 هەزار و 378 دینار بوە، بەجۆرێك كە 98% ی داهاتەكە بەشێوەی نەختینەیە.
لەو بڕە پارەیەش 14ملیار و 453 ملیۆن و 491 هەزار و 428 دیناری واتا %98ـی بەشێوەی نەختینە بووە، هەروەها و بڕی 213 ملیۆن و 505 هەزار و 950 دیناریشی بەشێوەی چەكە كە دەكاتە رێژەی 2%ی كۆی گشتی داهاتی هەفتەكە.
داهاتی هەفتەی پێشوتری سلێمانی واتە رۆژی 21ی ئازار تاوەكو 27ی ئازاری 2026، بڕی 896 ملیۆن و 866 هەزار و 700 دینار بو، بەمەش رێژەی داهاتی هەفتەی رابردو بەڕێژەی 1535.36% زیادی كردوە.
ماڵپەڕی شەفافیەت داهاتەكانی هەر شەش گەنجینەكەی پارێزگای سلێمانی ئاشكرا دەكات كە پێكدێن لە 28 وەزارەت و دەستە لەگەڵ 109 بەڕێوەبەراتی گشتی و 516 بەڕێوەبەرایەتی، هەروەها 781 فەرمانگە و چوار هۆبەش لەخۆ دەگرێت.