یەكێتی و گۆڕان: لە هەمو كات زیاتر پێویستە كورد تەباو یەك گوتار بێت

3 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
هەردوو شاندی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و جڤاتی نیشتمانی بزوتنەوەی گۆڕان لەشاری سلێمانی كۆبونەوەو بەگوێرەی راگەیەنراوی كۆتایی كۆبونەوەكە هەردوولا جەختیانكردوەتەوە لە بەرپرسیارێتی نیشتمانی و ئەركی مێژویی سەرجەم لایەنە سیاسییەكان بۆ دورخستنەوەی ئاگری شەڕ لەخاكی هەرێمی كوردستان و پاراستنی قەوارەكەی بەهۆی ئەو جەنگەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستی گرتوەتەوە.
ئاماژەشیكردوە،  ئەم دۆخە قۆناغێكی هێناوەتە ئاراوە كە وا دەخوازێت لە هەمو كات زیاتر كورد پێویستە یەكگرتو و تەباو یەك گوتار بێت و هەوڵبدرێت نەچێتە سەنگەربەندی نێوان لایەنە ناكۆكەكان ‌و ئاسایش‌ و ئارامی هەرێمی كوردستان‌ و هاوڵاتیان لە هەر ئەگەرێكی نەخوازراو بپارێزرێت.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group