بەهۆی ئاڵۆزییەكانی ناوچەكە حكومەتی عێراق ئامادەكاری بۆ دۆخی نائاسایی دەكات

2 کاتژمێر پێش ئێستا عێراق
نەوا-
بەهۆی پەرەسەندنی گرژی و جەنگ لە ناوچەكەدا، حكومەتی عێراق فەرمانی بە پێنج وەزارەتی سەرەكی (ناوخۆ، كۆچ و كۆچبەران، بازرگانی، گواستنەوە و تەندروستی) كردووە كە پلانێكی گشتگیر بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەر ئەگەرێكی نەخوازراو ئامادە بكەن. 
لەم چوارچێوەیەدا، وەزارەتی كۆچ و كۆچبەران ڕایگەیاند كە پلانی تایبەتی خۆیان پێشكەشی ئەنجوومەنی وەزیران كردووە و چاوەڕێی پەسەندكردنن. 
ئەم هەنگاوە وەك خۆپارێزییەك دێت بەرامبەر لێكەوتەكانی ململانێی نێوان ئێران و ئەمریكا و ئیسرائیل، بۆ ئەوەی دامەزراوەكانی دەوڵەت لە بوارەكانی تەندروستی، خۆراك و ئاسایشدا پێشوەختە ئامادەبن.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group