نەوا-
قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان بڵاویكردەوە، لەكۆبونەوەكانیدا لەگەڵ یان برێم كونسوڵی گشتیی فەڕەنساو تۆماس سانسۆنی كونسوڵی گشتیی ئیتاڵیا كە لە سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران لە هەولێر بەڕێوەچو، رونیكردوەتەوە كە لەم ماوەیەدا هەوڵی تەواویانداوە دامەزراوەكانی حكومەت بە كارایی و بەهێزی بمێننەوەو بەردەوامبن لە گەیاندن و پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری بە هاوڵاتیانی كوردستان.
راشیگەیاندوە ئەم جەنگەی ئێستا هەیە زیان و كاریگەریی خراپی بۆ سەر هەمو ناوچەكە هەبوە، سەركردایەتی سیاسیی كورد هەمو هەوڵی بۆ ئەوەیە وڵاتەكەیان پارێزراوبێت و كوردستان بە كەمترین زیان ئەم قۆناغە سەختە تێپەڕێنێت.