مەسرور بارزانی: دەستدرێژی بەئەنقەستی میلیشیا تیرۆریستەكان جێی قبوڵكردن نییە

5 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
مەسرور بارزانی سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان بڵاویكردەوە، بەتوندی ئیدانەی هێرشی گروپە چەكدارەكان بۆ سەر كونسوڵخانەی گشتیی ئەمریكاو ناوچە مەدەنییەكان لەهەولێر دەكات.
لەپەیامێكدا سەرۆكی حكومەتی هەرێم رایگەیاندوە، ئەم كردەوەو دەستدرێژییە بە ئەنقەستانەی میلیشیا تیرۆریستییەكان مەترسییەكی گەورەن بۆ سەر ئاسایش و سەقامگیری هەرێمی كوردستان و عیراق و ناوچەكە ئەمەش جێی قبوڵكردن نییە.
مەسرور بارزانی داواشی لەحكومەتی فیدراڵ كردوە هەنگاوی دەستبەجێ و یەكلاكەرەوە لە دژی ئەم گروپ و چەكدارە لە یاسا دەرچوانە بگرێتەبەر، ئەركیشییەتی هەمو توانایەك بەكاربهێنێت بۆ پوچەڵكردنەوەی ئەم هێرشانەیان و دادگاییكردنی بەرپرسەكانیان.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group