كەشناسیی هەرێم: ئەمرۆ و سبەی ئەگەری بارانبارین هەیە

2 کاتژمێر پێش ئێستا
نەوا-
كەشناسیی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ دووشەممە 6ی نیسانی 2026، ئاسمان نیمچە هەور دەبێت، لەكاتەكانی دوانیوەرۆ تاوەكو ئێوارە تاوە باران و بروسكەی بەهاری كەم كەم ناوچە جیاجیاكانی هەرێم دەگرێتەوە زیاتر ناوچە شاخاوییەكان دەگرێتەوە.
باسی لەوەشكرد، پاشان كاریگەری لاواز دەبێت، لەكاتەكانی دوانیوەڕۆ خێرایی با كەمێك چالاك دەبێت، هەروەها پلەكانی گەرما نزیك دەبێتەوە بە تۆماركراوی دوێنێ.
سەبارەت بە كەشی سبەینێ سێ شەممە كەشناسی رایگەیاند، ئاسمان نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەگۆڕێت، بەهۆی ناجێگیری بەرگی هەوای هەرێم, لەكاتەكانی دوانیوەرۆ, تاوە باران و بروسكە زۆربەی ناوچەكانی هەرێم دەگرێتەوە.
 پێشبینیش دەكرێت، تاوەكو كاتەكانی ئێوارە بەردەوامی ببێت، هەروەها كاریگەری بەلاوازی دەمێنێتەوە بۆ كاتەكانی درەنگانی شەو بە شێوەی نمە بارانی كەمی پچرپچر لەناوچە جیاجیاكاندا، خێرای با لەكاتەكانی دوانیوەڕۆ تاوەكو ئێوارە كەمێك چالاك دەبێت و پلەكانی گەرما 2 بۆ 3 پلە نزم دەبنەوە بەراورد بە تۆماركراوەكانی ئەمڕۆ.
بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بۆ ئەمرۆ:
هەولێر 19 پلەی سیلیزی
پیرمام 17 پلەی سیلیزی
سۆران 16 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران 8 پلەی سیلیزی
سلێمانی 16 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ 18 پلەی سیلیزی
دهۆك 16 پلەی سیلیزی
زاخۆ 18 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 16 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 21 پلەی سیلیزی

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group