"لە دانوستانەكاندا ئەمریكا نەیتوانیوە متمانەی ئێران بەدەستبهێنێت"

6 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان

نەوا-
محەممەد باقر قاڵیباف سەرۆكی پەرلەمانی ئێران كە سەرۆكایەتی شاندی دانوستانكاری كۆماری ئیسلامی ئێرانی لە ئیسلام ئاباد كرد ئاشكرایكردوە كە شاندەكەیان لەكاتی دانوستانەكاندا دەستپێشخەرییان كردوە، بەڵام ئەمریكا نەیتوانیوە متمانەی شاندەكەیان بەدەستبهێنێت.
پێشتر جەی دی ڤانس جێگری سەرۆكی ئەمریكا كە سەرۆكایەتی تیمی دانوستانكاری ئەمریكای كردبو رایگەیاندبو، دوای وتوێژ لەگەڵ نوێنەرانی كۆماری ئیسلامی ئێران نەگەیشتون بە رێككەوتن و ئەمە هەواڵێكی ناخۆشە بۆ كۆماری ئیسلامی ئێران.
ڤانس ئەوەشی راگەیاندوە، زۆر بە رونی هێڵە سورەكانیان راگەیاندو نیشانیانداون لەكوێ ئامادەن بۆئەوەی نەرمونیان بن و لەكوێدا نین و تا توانیان ئەو خاڵانەیان رونكردوەتەوە، بەڵام ئەوان بڕیاریانداوە مەرجەكانیان قبوڵ نەكەن.
جێی ئاماژەیە دانوستانەكانی نێوان ئەمریكاو ئێران لەئیسلام ئابادی پایتەختی پاكستان بەبێ ئەنجام كۆتاییهات.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group