هەفتەی داهاتو شەستە باران و هەورە بروسكە لە هەرێم دەستپێدەكات

11 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
بەپێی شیكارییە كەشناسیەكان ئاراس جەبار شارەزای كەشناسی رایگەیاندوە، جارێكی دیكە نزمەپاڵەپەستۆكانی زەریای ئەتڵەسی بەشێدارییەكی بەرزەوە دەگاتە ناوچەكانمان و لە رۆژی شەممە 18-4 دەگاتە هەرێمی كوردستان و ئێوارەی هەمان رۆژ تا ئێوارەی رۆژی دواتر ئەگەر هەیە شەپۆلێكی بەهێز ناوچەكانمان بگرێتەوە كە زیاتر بەشێوەی شەستە بارانەو لەماوەیەكی كورتدا بڕێكی زۆر دەبارێت. 
باسی لەوەشكردوە، بەهۆی بارانە زۆرەكەی هەفتەی داهاتوەوە ئەگەری لافاوی گەورە هەیەو مەترسی لەسەر ئەو شوێن و ناوچانەی ئەم شێوازە بارانەیان لێدەبارێت دروست دەبێت، بەڵام بەگشتی لە ئێستادا شوێن و ناوچەكان دیاری ناكرێت لەكاتی نزیكتردا روندەبێتەوە، سەبارەت بە تەرزە ئەگەرێكی كەمی دەبێت و ناجێگیری كەشوهەواش كەمتر دەبێت لەبەر ئەوەی هەم روی زەوی و چینە نزمەكانی بەرگەهەوا گەرم دەبنەوە و هەم لەچینەكانی سەرەوەی بەرگەهەواش هەوا زۆر سارد نابێت.
ئەوەشی خستۆتەڕو، رۆرانی شەممەو یەكشەممەی داهاتو كە دەكاتە 18و 19-4  شەپۆلەكە دەگات و دڵۆپی بارانەكان گەورە دەبن و بارانێكی بەهێزو بەخوڕی بەردەوام دەبارێت لەگەڵ هەورە بروسكە لە زۆربەی شوێنەكانی هەرێمی كوردستان.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group