دۆخی بازاڕەكانی هەرێم ئاسایی بۆتەوەو نرخی كاڵا دابەزیوە

10 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
نەوزاد شێخ كامیل بەڕێوەبەری گشتی لە وەزارەتی بازرگانی راگەیاند، هەمو دەروازە سنورییەكان و هەردو فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر و جەلال تاڵەبانی لە سلێمانی بەڕوی بازرگانیدا كراوەن، هەروەها هێنانی هەمو جۆرە كاڵایەك بەردەوامەو دۆخەكەش ئاسایی بوەتەوە، هەر بەو هۆیەشەوە نرخی كاڵاكان لە بازاڕەكانی هەرێم روی لە دابەزین كردوە.
بەڕێوەبەری گشتی لە وەزارەتی بارزگانی دڵنیاییشیداوە، كەلوپەلی پێویست لە بازاڕدا زۆرەو پێویست ناكات خەڵك هیچ كەلوپەلی زیادە بكڕێت، چونكە كۆگاكانمان پڕن لە خۆراك و تەنانەت لە كاتی سنورداركردنی هاتوچۆشدا رێگەمان نەدا قەیرانی خۆراك دروست بێت.
ئاماژەشیكردوە كە برنج و زەیت كەمێك نرخەكانیان بەرز ببوەوە بەڵام ئێستا ئەوانیش رو لە هەرزانبونن و ئەوان بەردەوام چاودێریی بازاڕ دەكەن و رێگە نادەن كەس گرانفرۆشی بكات یاخود بازاڕ قۆرخ بكات.




شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group