نەوا-
وەزارەتی دەرەوەی كۆریای باشوور لە راگەیندراوێكدا ئاشكرایكرد، لەسەر داوای رێكخراوە نێودەوڵەتییەكان و نەتەوە یەكگرتووەكان، بڕیاریا داوە هاوكارییەكی مرۆیی بە بڕی 500 هەزار دۆلار پێشكەش بە ئێران بكات.
باس لەوەشكراوە، ئەو هاوكارییە مرۆییانە لە رێگەی لیژنەی نێودەوڵەتی خاچی سوورەوە دەگەیەنرێت، بۆئەوەی ببێتە هۆی كەمكردنەوەی ئەو قەیرانە مرۆییەی ئێستا لە ئێران هەیە.
ئەو هەنگاوەی كۆریای باشوور لە چوارچێوەی هەوڵە دیپلۆماسییەكاندایە، دوای ئەوەی سیئۆل لە كۆتایی هەفتەی رابردوودا نێردراوێكی تایبەتی رەوانەی تاران كرد، بە مەبەستی دڵنیابوونەوە لە سەلامەتی كەشتییەكان و دەستەی كارمەندانی وڵاتەكەی كە لە گەرووی هورمز گیریان خواردووە.
ئەمە لە كاتێكدایە، كۆریای باشوور لە مانگی رابردووشدا، هاوكارییەكی مرۆیی تری بە بڕی دوو ملیۆن دۆلار پێشكەشی لوبنان كرد.