هەر كەس سەرپێچی سیستەمی حەج بكات بە بڕی 26 هەزار دۆلار سزا دەدرێت
3 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان
نەوا-
وەزارەتی ناوخۆی سعوودیە لە ڕاگەیاندراوێكدا رایگەیاندوە، لە چوارچێوەی ئامادەكارییەكانی ئەنجامدانی فەریزەی حەجی ئەمساڵ و پاراستنی حاجیان، سزای توند بەسەر ئەو كەسانەدا دەسەپێنرێت كە سەرپێچی ڕێنمایی و سیستەمی فەریزەی حەج بكەن.
ئاماژە بەوەشدراوە، هەر كەسێك سەرپێچی سیستەمی فەرێزەی حەجی ئەمساڵ بكات ئەوە بە بڕی 26 هەزار دۆلار سزای داداریی دەدرێت.
لە ڕاگەیاندراوەكەدا ئەوەشخراوەتەڕوو، هەر لە چوارچیوەی سزاكاندا، هەر كەسێك بەشێوەیەكی نایاسایی بۆ ئەنجامدانی فەریزەی حەجی ئەمساڵ بچێتە سعوودیە، ئەوا بۆ ماوەی 10 ساڵ ڕێگای پێ نادرێت بچێتە ناو ئەو وڵاتەوە.
ئەمەش لە كاتێدایە بڕیارە لە كۆتاییەكانی مانگی ئایاری داهاتوودا، وەرزی حەجی ئەمساڵ لە سعوودیە دەست پێ بكات.