پێنجشەممە پارێزگارێكی نوێ بۆ كەركوك دەنگی پێ دەدرێت

3 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
بەگوێرەی كارنامەی كۆبونەوەی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك، بڕیارە رۆژی پێنجشەممە 16/4 دانیشتنی نائاسایی ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك بەڕێوەبچێت و بەپێی بەرنامەی كار دانیشتنەكە دوو تەوەر لەخۆ دەگرێت كە یەكەمیان دەستلەكاركێشانەوەی رێبوار تەها پارێزگاری كەركوك و بڕگەی دوەمیش دەنگدانە بە پارێزگارێكی نوێ بۆ شارەكە.
شۆخان حەسیب ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك رایگەیاندوە، رێبوار تەها دەستلەكاردەكێشێتەوەو محەمەد سەمعان كاندیدی بەرەی توركمانی دەنگی پێ دەدرێت، ئەوانیش وەك فراكسیۆنی پارتی ناو ئەنجومەنەكە هێشتا هیچ بڕیارێكیان نەداوە بەشدار دەبن یاخود نا بەڵكو چاوەڕوانی بڕیاری سەركردایەتی حزبەكەیان دەكەن.
لە دوای ساڵی 2024ـەوە پۆستی پارێزگاری كەركوك لەلایەن یەكێتییەوە بەڕێوە دەبرا بەپێی رێككەوتنیش بڕیارە پۆستەكە بدرێتە بەرەی توركمانی.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group