كەشناسی هەرێم: ئەمڕۆ و سبەی ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت

2 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
كەشناسی هەرێم رایگەیاند، سبەی پێنجشەممەش ئاسمان پەڵەهەور دەبێت و پاشان دەگۆڕیت بۆ نیمچە هەور.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی لەڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ چوارشەممە ئاسمان ساماڵ و پەلەهەور دەبێت و پلەكانی گەرما كەمێك بەرزدەبێتەوە بە بەراورد بە تۆماركراوەكانی دوێنێ.
باسی لەوەشكرد، سبەی پێنجشەممە ئاسمان پەڵەهەور دەبێت و پاشان دەگۆڕیت بۆ نیمچە هەور، لەگەڵ ئەوەشدا لە ناوچە شاخاوییەكان هەوری تەواو دەبێت، هەروەها پلەكانی گەرما بەزرتر دەبێتەوە بە (1 – 2 ) پلە بەراورد بە تۆماركراوەكانی ئەمڕۆ.
بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراوی ئەمڕۆ بە پلەی سیلیزی بەم شێوەیە:
هەولێر: 19 پلەی سیلیزی 
سلێمانی: 17 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 19 پلەی سیلیزی
دهۆك: 19 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 19 پلەی سیلیزی 
هەڵەبجە: 19 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 22 پلەی سیلیزی
پیرمام: 17 پلەی سیلیزی
سۆران: 16 پلەی سیلیزی 
حاجی ئۆمەران: 9 پلەی سیلیزی 

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group